ئیسرائیل: گه‌نده‌ڵی نه‌ته‌نیاهۆ بۆ جاری دوه‌م ئاشكرا كرا
بۆجاری دوه‌م پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات‌دا ده‌كات، كه به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، لێكۆڵه‌رانی ئیسرائیل سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆیان كردوه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه دراونه‌ته پاڵی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی دیاری له بازرگانانی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆڵیود.
هه‌رچه‌نده لێپرسینه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو ماوه‌ی زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند، به‌ڵام پۆلیس له‌باره‌ی دوه‌م لێپرسینه‌وه‌وه هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه.
نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ئه‌و كاره هه‌وڵێكه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له خۆی و خێزانه‌كه‌ی،به‌ڵام میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان بهوهكردوه، نه‌ته‌نیاهۆ دیاریی له ملیاردێر ڕۆناڵد لۆده‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی له هۆڵیود، ئارنۆن میلچین وه‌رگرتوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له نه‌ته‌نیاهۆ له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادان به‌وته‌ی به‌شێك له چاودێرانیش، پێشبینی ده‌كرێت فشاره‌كان بۆسه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زیاتر بكرێن، هاوشێوه‌ی ئیهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیران، كه ساڵی 2008 و پێش كۆتایی هاتنی واده‌كه‌ی به چه‌ند مانگێك تۆمه‌تی گهندهڵیو وه‌رگرتنی به‌رتیلی درایه پاڵ و دواتر دادگا سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند.